وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، موچه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست و به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای (٢٠٢٤/٧/١) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.