شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بودجەی 2027 دەچێتە بەغدا
  2026-08-29     

میدیای نزیک لە پارتی لەزاری سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاویکردەوە، بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێکی وەزارەتەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027 بچێتە بەغدا.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی وت "شاندێکی چوار کەسیی وەزارەتی دارایی، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ساڵی 2027 دەچنە بەغدا. پێشبینی دەکرێت سەردانەکە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا بێت."

سەرچاوەکە وتیشی "شاندەکە دەچن تاوەکو لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆ لەسەر وردەکاریی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027 بکەن."

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو پێویستیەتی، سەرچاوەکە رایگەیاند "بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو، پێویستمان بە نزیکەی 23 ترلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچە و بودجەی کارپێکردن؛ هەروەها بۆ بودجەی وەبەرهێنانیش پێویستمان بە زیاتر لە پێنج ترلیۆن دینارە".

سەردانی ئەو شاندە دوای ئەوە دێت، کە هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی رابردوو، پڕۆژەی پشکی بودجەی ساڵی 2027ی رەوانەی بەغدا کرد. 
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×