جەبار یاوەر بۆ ئاوێنە: نەک هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە کۆتایی هات، بەڵکو هەر کۆتایی بەکاری ھاوپەیمانانیش لەعێراق ھاتووە
  2026-08-29     

ئیدارەی ئەمریکا لەپلانیدایە ھاوکارییە سەربازییەکان بۆ ھێزی پێشمەرگە ببڕێت، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە مەترسی بڕینی ئەو ھاوکاریەو پلانەکە ئاشکرا دەکات‌و دەڵێت "نەک هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە کۆتایی هات، بەڵکو هەر کۆتایی بەکاری ھاوپەیمانانیش لەعێراق ھاتووە".

 

ئاوێنە: جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە و شارەزای بواری سەربازیی لە لێدوانێکدا لەبارەی لێبڕینی ھاوکاری ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگە بە ئاوێنەی وت "ئەم بڕیارە پەیوەندی بە ئەمریکاوە ھەیە، ئەمریکا ھاوکارییەکی ھەبوو لەساڵی ٢٠٢٥ نزیکەی ٦١ ملیۆن دۆلار؛ ئەویش بۆ کاروباری مەشق و راھێنان و ڕاوێژکاری واتە ھاوکارییەکی ئاسایی، ھەموو پێشمەرگەیەک یەکی ٨٠ ھەزار دەچووەسەر مووچەکانی ئەویش بۆ وەزارەتی پێشمەرگە".

ھەر لەبارەی بڕینی ئەو ھاوکارییە ناوبراو دەشڵێت "ھەروەھا پەیوەندی بە ئەوەشەوە ھەبوو کە ساڵانە بودجەی گشتی ئەمریکا دادەنرا لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧، ئەوان ھەموو ھاوکارییەکانیان بۆ ھاوپەیمانان کەمکردووەتەوە، ھەروەھا ئەمریکا کورتھێنانی ھەیە ٤٠ ترلیۆن دۆلار قەرزارە، تەنانەت ھاوکاری بۆ دامودەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کەمکردووەتەوە. بۆ عێراق و رۆژئاوا ٩٠ ملیۆن دۆلاری دانابوو".

جەبار یاوەر ئاماژە بە خاڵە گرنگەکە دەکات کە کۆتایی بە کاری ھاوپەیمانان ھاتووە، وتیشی "ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەساڵی ٢٠١٤ دامەزرا و بە رێککەوتن لەگەڵ عێراقدا و ئەوکاتەش بۆ شەڕی داعش بووە. دواتر لەساڵی ٢٠٢٣ یاداشتێکی دیکە واژۆ کرا لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەگری ئەمریکا کە ئێستا بووە بە وەزارەتی جەنگ و ئەو یاداشتە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت".

دەربارەی ئەوەی ئایا نەمانی ئەو ھاوکارییە ھیچ مەترسییەکی دەبێت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە؟ ئەمیندارەکەی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بە پرسیارێکی دیکە وەڵامی پەیامنێری ئاوێنەی دایەوە و رایگەیاند "ئایا نەمانی ئەو ٨٠ ھەزارە مەترسی گەورە بۆ ھێزێکی پێشمەرگە دروست دەکات؟ مەترسی گەورە ئەوەیە ئەو ھێزانەی ھەرێم یەکنەگرێتەوە یاخود ئەو یەکگرتنەوەیە بەھۆی ئەو ململانێ سیاسیەوە تێکبچێتەوە، بەڵام بەردەوامی ئەو ھاوکاریە بۆ ھەرێم دڵخۆشییە و وەکو وەزیری ناوخۆی ھەرێم وتی؛ پێیان خۆشە بەردەوام بێت، خەڵکی ھەرێمی کوردستان لەرووی دەروونییەوە پێیان خۆشە ئەگەر ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە بەردەوامی بونیان ھەبێت بەھەرجۆرێک بێت".

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×