گواستنەوەی سلێمانی: گێچەڵکردن لە تاکسییەکاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و سزای توندیش بەسەر ئۆتۆمبێلە بێلۆگۆکاندا دەسەپێنرێت
  2026-09-01       65       

بەگوێرەی ئامار و لێدوانە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی، دیاردەی گێچەڵکردن و نەگونجاو ڕەفتارکردن لە ناو تاکسییەکانی شارەکەدا پاشەکشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ڕێژەکەی نزیکەی لە سەدا هەشتا بۆ نەوەد دابەزیوە.

ئاوێنە: لەم چوارچێوەیەدا، جەمیل کەمال، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی، ڕایگەیاند: ئەو حاڵەتە کەمانەی ئێستاش روودەدەن، پەیوەندییان بەو شۆفێرانەوە هەیە کە بە فەرمی مەرجەكانیان جێبەجێ نەکردووە؛ لەوانە ئەو کەسانەی تازە ئۆتۆمبێلیان کڕیوە و لۆگۆی فەرمی پێوە نییە، یان ئەوانەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەیان بەسەرچووە و لە دەرەوەی چاودێریی کارەکاندان.

بەمەبەستی بنەبڕکردنی ئەم حاڵەتە نەخوازراوانە و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتییەکە پلانی هەیە هەانگاوی کرداری بنێت. لەم ڕووەوە، بڕیارە داواکارییەکی فەرمی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکرێت، تێیدا جەخت لەسەر گرتن و سزادانی دارایی ئەو تاکسییانە کراوەتەوە کە مەرجە یاساییەکان پشتگوێ دەخەن و لۆگۆی فەرمییان لەسەر نییە. ئامانج لەم ڕکارکارییە توندانە، ڕێکخستنەوەی زیاتری کەرتی گواستنەوەی گشتی و گەرەنتیکردنی ژینگەیەکی سەلامەتە بۆ سەرنشینان لە سەرانسەری شارەکەدا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×