عەلی زەیدی فەرمان بە زیادکرنی  بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم دەکات
  2026-09-01     

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پاش ئەوەی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی پلانی ستراتیژی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت 2027–2030، رایگەیاند "بڕی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق زیادبکرێت".

 

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی راگەیدنراوێکدا ئاشکراکرد "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کارمەندانی پێشکەوتووی وەزارەتی نەوتی کرد، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیرانی دارایی و نەوت و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران، بۆ تاوتوێکردنی پلانی ستراتیژی بۆ پەرەپێدان و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق بۆ ماوەی 2027–2030".

ئەوەش هاتووە "بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداری وردەکارییەکانی ئەو پلانە بوو کە پێشتر ڕێنمایی ئامادەکردنی دابوو لەگەڵ ئەوەی لەخۆی دەگرێت لە ڕێڕەو و بەرنامە کە ئامانجیان پەرەپێدانی کەرتی نەوت و زیادکردنی تواناکانی بەرهەمهێنان و بەهێزکردنی تواناکانی هەناردەکردنی عێراقە".

لە کۆبوونەوەکەدا عەلی زەیدی جەختی لەوەکردەوە کە دەبێت بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بگونجێت لەگەڵ قەبارەی یەدەگ و توانای نەوتی و قەبارەی دانیشتووانی، بەجۆرێک کە توانای دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان و پێداویستییەکانی گەشەپێدانی هەبێت، و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستیی پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخان و تواناکانی هەناردەکردن تاوەکو بگونجێن لەگەڵ ئەو زیاتربوونەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە بەرهەمهێناندا بێتە ئاراوە.

هەروەها ناوبراو ڕێنماییدا، بە کارکردن لەسەر وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ بە شێوەیەکی تەواوەتی، بەجۆرێک کە بەشداربێت لە پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆیی لە وەزە و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان، تا دەگاتە قۆناغی بێ پێویستبوون لە هاوردەکردنی.

هەر لە رێنماییەکەیدا ئاماژەی بە زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و فراوانکردنی کارەکانی گەڕان و زیادکردنی شوێنەکان گەڕان، بەجۆرێک کە کاربکات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی پلانەکە و گەیاندنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا ساڵی 2030.

نوسینگەکە ئەوەشی خستووەتە روو، کە عەلی زەیدی ڕاسپاردەی دایە وەزارەتی نەوتی بۆ ئامادەکاری لەپێناو بەستنی کۆنفرانسێکی فراوان کە گەورە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتی بۆ بانگهێشت بكرێت، بە مەبەستی ڕاکێشانی وەبەرهێنان و شارەزایی و تەلەکنۆلۆژیای جیهانی و گرێبەستکردن لەگەڵیاندا بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی گەڕان و بەرهەمهێنان و پەرەپێدان و هەناردەکردن، بەجۆرێک کە پێگەی عێراق لە بازاڕی جیهانیی وەزەدا بەهێز بکات و پاڵپشتی لە سەرچاوە و توانایە ئابوورییەکانی بکات.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×