پەکخستنی خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان لە سلێمانی و هەڵەبجە؛ وەزارەتی ناوخۆ یەکێتی بە جیاکاریی سیاسی تۆمەتبار دەکات
  2026-09-03     

 د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی کە لە بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و یەکسانیی کارگێڕیدا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دروست بوون. ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە جیاکارییەک لە جێبەجێکردنی بڕیارەکاندا لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمدا هەیە و ڕوونی کردەوە کە لە کاتێکدا هەولێر و دهۆک بەرەو سەردەمی دیجیتاڵ هەنگاو دەنێن، لە سلێمانی و هەڵەبجە هەمان بڕیار و رێکار جێبەجێ ناکرێن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوە کردەوە کە ناکۆکییە سیاسییەکان گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان بۆ هاوڵاتییان لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بپەکێنن. لەم چوارچێوەیەدا، ئاشکرای کرد کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمی ڕێگری دەکات لەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بخرێنە ناو پڕۆگرامی (KRDPASS)ـەوە. بە وتەی د. هێمن میرانی، ئەم ڕێگرییە هۆکارێکی تەکنیکی نییە، بەڵکو بڕیارێکی سیاسییە و دەبێت هۆکارەکەی لە بەرپرسانی یەکێتیی بکرێت، چونکە بەهۆیەوە شۆفێرانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە لەو خزمەتگوزارییە بێبەش کراون کە ڕێگەیان پێدەدا لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە سزا داراییەکانیان ببینن و بە شێوەی ئەلیکترۆنی بیاندەن، لە کاتێکدا شۆفێرانی هەولێر و دهۆک لەو ئاسانکارییە سودمەند دەبن.

سەبارەت بە دۆسیەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانیش، د. هێمن میرانی ڕەتی کردەوە کە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکە لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین پەیوەندی بە کەمتەرخەمیی تیمەکانیانەوە هەبێت. ناوبراو ستاییشی ئاستی پیشەیی تیمەکانی ناوچەکەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان باشترین تیمن و بەبێ جیاوازی کار دەکەن، بەڵام دۆخی سیاسیی و ئەمنی لەو ناوچانەدا جیاوازە و بووەتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکان بە شێوەیەکی یەکسان.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×