نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پێی وایه عێراق گه‌یشتۆته قۆناغێك كه‌س به‌بێ ره‌زامه‌ندی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاو ناخواته‌وه‌و ده‌شڵێت: ئه‌مه قبوڵكراو نییه. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه چه‌كی سوك و مامناوه‌ند لای گروپه چه‌كداره‌كان ده‌مێنێته‌وه چونكه پێویسته بۆ به‌رگریكردن له عێراق.
ئاوێنه: نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌باره‌ی ناڕازیبونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به كاندیدبونی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس(تویته‌ری پێش‌و) خستبویه‌ڕو، وتی "پێموتن وه‌ڵاهی ئه‌گه‌ر به قسه‌ی تویته‌كه‌ی تره‌مپ بكه‌ن ده‌گه‌نه قۆناغێك ئاو ناخۆنه‌وه تا نه‌زانن ره‌زامه‌ندی تره‌مپی له‌سه‌ره یان نا."
وتیشی "ئێستا گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و قۆناغه. (پێیان ده‌ڵێن) حكومه‌ت پێك مه‌هێنن و كابینه‌كه ته‌واو مه‌كه‌ن. حكومه‌تیش دواخرا و ته‌واوی ناكه‌ن. ئه‌و گروپانه‌ی قه‌ده‌غه‌كراون، بۆیان نییه به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ن. پێش پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێت بزانین گروپێك قه‌ده‌غه كراوه یان نا؟ ئێستا وا قسه ده‌كه‌ن. به‌ڵام هیچ مانایه‌كی نییه ده‌وڵه‌تێكی زلهێزی وه‌كو ئه‌مریكا بێت‌و به‌و شێوه‌یه ده‌ستوه‌ردان بكات: فڵانه‌كه‌س دامه‌نێن. ئێمه گه‌یشتوینه‌ته كوێ؟"
جه‌ختیشی كرده‌وه "ئەم شتە قبوڵکراو نییە. بە ڕاشکاوی دەیڵێم و بەرگری لەم بیرۆکەیە دەکەم."
وتیشی "چونکە وەک چۆن بە تویتەکە ڕازی بوین، بەمەش ڕازی بین، بە شتی تریش ڕازی دەبین، بەمەش ئیتر پێویست بە حکومەت ناکات... ئه‌گه‌ر وایه با خۆی بێت و حوكممان بكات."
مالیكی وتیشی "به‌ڵام هه‌فته‌ی داهاتو كابینه‌ی حكومه‌ت ته‌واو ده‌كرێت، ئه‌مه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌و له‌سه‌ری رێككه‌وتوین... ئێمه عێراقییانه قسه‌ده‌كه‌ین و كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆمان ته‌واو ده‌كه‌ین."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و كاره جددییه، مالیكی وتی، "ڕای من بەم شێوەیەیە، ئەمریکا ڕازی بێت یان ڕازی نەبێت، كابینه‌ی حکومەتەکەی خۆمان تەواو دەکەین به خواست و بە ئیرادەی خۆمان و بەپێی تایبەتمەندییەکانی خۆمان."
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رێككه‌وتون له‌سه‌ر گۆڕینی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردن.
یه‌كێك له گۆڕانكارییه‌كان به‌قسه‌ی مالیكی، ئه‌وه‌یه كه دادوه‌ره‌كان له كۆمسیۆن نه‌مێنن و بكرێن به كه‌سانی ته‌كنیكی.
هه‌روه‌ها ره‌تیشیكرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێكه‌وه بكرێت.
وتیشی، هه‌روه‌ها رێككه‌وتوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ بتوانێت داتاكانی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران بگوازێته‌وه، ئه‌وا به كارتی نیشتمانی ده‌نگ بدرێت.
هه‌روه‌ك له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان كرد‌و وتی"ئێمە هیچ دژایەتییەکمان لەگەڵ برایان له گروپه چه‌كداره‌كان نییه" و رێزیش له "ڕۆڵە گەورەکە"یان ده‌گرین لە گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەوڵەت له‌و ڕۆژەی داعش و قاعیدە و میلیشیاکان، هێرشیان هێنا.
به قسه‌ی مالیكی "ئەو دەستەواژەیەی کە ئێستا لە نێوان حکومەت و گروپه چه‌كداره‌كان ماوه‌ته‌وه، بونی چەکێکە کە – بە قسەی ئەوان – هەڕەشە لە وڵاتان یان هەڕەشە لە بەرژەوەندییە باڵاکانی ناوچەکە دەکات، ئەمە دەبێت چارەسەر بکرێت."
وتیشی "بەڵام، خوا نەخواستە ئەگەر ئەو كه‌شه‌ی کە تێیدا هێرش كرایه سه‌ر عێراق، بگه‌ڕێته‌وه، ئایا عێراق پێویستی بە چەکی لەو شێوەیە له چه‌كی مامناوەند و سوک نییە؟ واته ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌كو داعش دروست ببێته‌وه، ئایا پێویستمان بە چەکی مامناوەند و سوک نابێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییە دڕندەیە ئەگەر ڕوبدات؟ بە دڵنیاییەوە پێویستمان پێی دەبێت."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، "دەسەڵاتەکانی فەرماندەی گشتی دەپارێزین و ئەو فەرماندەی گشتییەو ناوی فەرماندەی گشتییه، واته هه‌ر چه‌كێك هه‌بێت ده‌بێت گرێ‌دراو بێت به‌وه‌وه."