شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه هێزێكی ده‌ستوری و یاساییه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هێزی میلیشیا، حزبی و شه‌خسیمان هه‌ن.
ئاوێنه: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"ناوی 'پێشمەرگە' و هێزەکانی پێشمەرگە، ناو و هێزێکی دەستوری و یاسایین و هیچ ناکۆکییەک لەسەر ئەمە نییە. بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا، هێزی میلیشیایی، هێزی حیزبیی و هێزی شەخسیشمان هەن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "هەر هێزێکی سەربازیی کە نیشتیمانی نەبێت و فەرمان لە تاکە کەس یان حزب وەربگرێت، واته فەرمان لە دامەزراوە فەرمی و دەستورییەکان وەرنەگرێت، ئەوا ئەو هێزە میلیشیایەو دەبێت یان چەک بکرێت، یاخود بەتەواوی لەناو دامەزراوە نیشتیمانیی و دەستورییەکانی هەرێمدا یەکبخرێن و تێکەڵ بکرێن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردودا، هێزەکانی هاوپەیمانان، بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ملیاران دۆلاریان خەرج کرد بۆ هەوڵدان بۆ یەکخستنی تەنیا هەشت لیوای پێشمەرگە. بەڵام تا ئەمڕۆ، ئەم ئامانجە بەدی نەهاتوەو نەیانتوانیوە یەکیانبخەن."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ئەو لیوایانە، لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی تریش، هێشتا لە کردەوەدا فەرمان لە کەس و حیزبەکان وەردەگرن نەک لە دامەزراوە فەرمیی و دەستورییەکانی هەرێم."