ئامانج رهحیم، سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم ئاشكرایدهكات، خاڵی سهرهكی كه هێشتا لهنێوان بهغداو ههولێر یهكلایی نهكراوهتهوه بۆ جێبهجێكردنی سیستهمی ئهسیكۆدا، "میكانیزمی دابهشكردنی داهاتی دهروازه سنورییهكانی ههرێمه." دهشڵێت، له كۆبونهوهی کۆبونەوەی ئاسایی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كه خۆی وهك نوێنهری حكومهتی ههرێم بهشداربوه، دەرفەت بە وەزارەتەکانی دارایی فیدڕاڵ و هەرێم درا بۆ ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی دابهشكردنی داهاتهكه.
ئاوێنه: ئامانج رهحیم، سكرتێژی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم، ئهمڕۆ ههینی، له راگهیهندراوێكدا ئاشكرایكرد "بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداربوم لە کۆبونەوەی ئاسایی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ لە بەغدا، بۆ خستنەڕوی هەڵوێستی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان."
وتوشیهتی "لە کۆبونەوەکەدا، یاداشتێکی دەستوری، یاسایی و داراییمان پێشکەشکردو ڕونمان کردەوە کە حکومەتی هەرێم بڕیاری جێبەجێکردنی سیستهمی ئهسیكۆدای داوە و لەگەڵ دواخستنی نییە و لە چوارچێوەی دوا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابورییدا پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدەستهاتوە و زۆربەی بابەتە تەکنیکی و یاساییەکان یەکلایی کراونەتەوە."
ئهوهشی خستۆتهڕو"جەختمان کردەوە کە ئهسیكۆدا تەنها بەئەلکترۆنیکردنی ڕێکارە گومرگییەکان نییە؛ بەڵکو پڕۆژەیەکی ستراتیجییە بۆ دروستکردنی سیستەمێکی نیشتمانی یەکگرتوی دیجیتاڵیی و پتەوکردنی ڕۆڵی تەواوکاری یاسایی و ئابوری لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لەچوارچێوەی دەستور."
ئاماژهی بهوهشداوه "لەو چوارچێوەیەدا، تەعریفە و ڕێکارە گومرگییەکان یەکدەخرێن، کە ئێستا دو تەعریفەی گومرگی و ڕێکاری جیاواز لە هەرێم و فیدڕاڵ جێبەجێ دەکرێن، یەکخستنی یاسا و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکان بە بازرگانیی و هاوبەشکردنی داتا و زانیارییەکانی هەردولا؛ بە تایبەتی لە بوارەکانی (تۆماری کۆمپانیاکان، مۆڵەتی هاوردە و هەناردە، مۆڵەتی وەبەرهێنان، کارگە و پڕۆژە پیشەسازییەکان، ئەستۆپاکی باج، پێوانەسازی و کۆنتڕۆڵی جۆری، ڕۆژنامەی کشتوکاڵی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ)."
به قسهی ئامانج رهحیم "ئامانج لە ئەسیکۆدا دروستکردنی داتا سەنتەرێکی نیشتمانی دیجیتاڵیی یەکگرتوە بۆ بازرگانیی لەسەر ئاستی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە؛ بەشێوەیەک کە هەردو حکومەت دەستیان بە داتا و زانیارییە دروستەکان بگات و دان بە بەڵگەنامە و مۆڵەتە فەرمییەکانی یەکتردا بنێن کە لە ئێستادا وەک پێویست کار بە بەڵگەنامەی یەکتر ناکەن، لە هەمان کاتدا تایبەتمەندییە دەستوری و کارگێڕییەکانی هەرێم بپارێزرێن."
ئاشكراشیكردوه "خاڵی سەرەکیی ماوە بۆ یەکلاییکردنەوە، میکانیزمی دابەشکردنی داهاتی دەروازە سنورییەکانی هەرێمە. لەم بارەیەوە پێشنیاری حکومەتی هەرێممان بە پشتبەستن بە دەستور، یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، یاسای بودجە و بڕیارە پەیوەندیدارەکان خستەڕو."
وهك سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم ئاماژهی پێداوه "جێبەجێکردنی ئهسیكۆدا هەنگاوێکی گرنگە بەرەو شەفافیەت، کەمکردنەوەی دەستتێوەردانی مرۆیی و زیادکردنی داهاتی نانەوتی. هەروەها، دەرفەت بۆ بازرگان و هاوردەکارانی هەرێم دەڕەخسێنێت بۆ دەستگەیشتن بە دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق، کە لە ئێستادا لێی بێبەشن."
جهختیشی كردۆتهوه "دواخستنی جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە لە دەروازەکانی هەرێم، کاریگەریی گەورەی لەسەر داهاتەکانی هەرێم هەبوە. بەگوێرەی نوسراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٦ەوە داهاتی دەروازەکانی هەرێم بە ڕێژەی ٧٨٪ دابەزیوە؛ لە کاتێکدا لە حکومەتی فیدڕاڵیی لە دوای جێبەجێکردنی ئەسیکۆدا داهاتە گومرگییە فیدڕاڵییەکان بە ڕێژەی ۱۱٤٪ زیادی کردوە."
وتوشیهتی "دابەزینی داهاتی دەروازەکانی هەرێم توانای هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر حکومەتی فیدڕاڵی سنوردار کردوە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٥ هەرێم بەردەوام مانگانە ١٢٠ ملیار دیناری وەک بەشی خەزێنەی فیدڕاڵی ناردوە. بۆیە، خێراکردنی جێبەجێکردنی ئهسیكۆدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاستی داهاتە نانەوتییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکانی هەرێم بەرامبەر بەغدا و ئاسانکاریی بۆ بەردەوامی دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم."
بهبڕوای ئامانج رهحیم "جێبەجێکردنی سیستەمەکە بازاڕی گەورەی عێراق بەڕوی دەروازە سنورییەکانی هەرێم دەکاتەوە، تاکو جوڵەی بازرگانیی ئەم دەروازانە تەنها بە بازاڕی هەرێم سنوردار نەبێت و ببێتە بەشێک لە بازاڕی یەکگرتوی عێراق؛ ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی چالاکبونەوەی بازاڕ و کەمکردنەوەی تێچوی هاوردە و نرخی کاڵا و شمەک."
سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم راشیگهیاندوه "لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، لە لایەن بەڕێزان سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بە گەرمی پێشوازی لەم هەنگاوە کراو دەرفەت بە وەزارەتەکانی دارایی فیدڕاڵ و هەرێم درا بۆ ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی دابەشکردنی داهاتی دەروازەکان؛ بە ئامانجی ئەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی لە یەکێک لە کۆبونەوەکانی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ پەسەندبکرێت و سیستەمی ئهسیكۆدا بکەوێتە بواری جێبەجێکردن."
ئهو پێشی وایه "چارەسەری بنەڕەتیی ئەم بابەتانە لە ڕێگەی گفتوگۆ، هاوکاری و پابەندبون بە دەستور و یاسا دەبێت؛ بەشێوەیەک کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێن و لە هەمان کاتدا بەرژەوەندیی گشتی عێراقیش خزمەت بکرێت."