رەحمان غەریب: راگرتنی نمایشی شانۆیی "پیانۆ" دەرئەنجامی سیاسەتێکە کە نیشتمانی بەئاسۆیی و ستونی دابەشکردوە
  2026-09-05     

ره‌حمان غه‌ریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ ره‌خنه‌ی توند له‌ بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی رۆشنبیریی هه‌رێم بۆ راگرتنی نمایشی شانۆیی "پیانۆ" لە شاری هەولێر ده‌گرێت و ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ درەئەنجامی سیاسەتێكە نیشتمانەكەمانی بە ئاسۆیی و ستونی دابەشكردوە.

ئاوێنه‌: ره‌حمان غه‌ریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، له‌ نوسینێكدا له‌ژێر ناونیشانی "سەبارەت بە بڕیارەكەی وەزارەتی رۆشنبیری" وتویه‌تی "دامەزراوەكانمان وەك دورگەی لە یەكتر دور، وەك كانتۆنی لێكترازاو، پەیوەندییان پێكەوە نەك لاوازە بەڵكو بڕیارەكانیان بون بە فاكتەری تۆخكردنی روحی ناوچه‌گەری و زۆنچێتی و برەودان بە دابەشبونی كۆمەڵایەتی و كولتوری."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "ئەم دامەزراوانەمان بەشێوەیەك داڕزاون، توشی شۆك نابم كە ئەم دابەشبونە یەخەی ئازادیی جوڵەی فەرهەنگ و هونەری شارێك بۆ ئەویتر بگرێت، سروشتی حوكمڕانی و جەمسەرگیری سیاسی و عەقڵی حوكمڕانی كورتبین و بلۆك، ئەوەمان پێدەڵێت."

رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ "ئاگاداركردنەوەی تیمی شانۆیی پیانۆ لەلایەن بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری، كە دیكۆری نمایشەكەی لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر كۆبكەنەوەو بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی، وەك ستافی پیانۆ دەیگێڕنەوە: سزایەك بوە لەپای ئەوەی ناوی وەزارەتەكەیان لە شوێنی نەگونجاوی ریكلام و دەعوەتنامەی شانۆییەكە دانراوە."

ره‌حمان غه‌ریب جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، "رێگەنەدان بە نمایشكردنی شانۆیی (پیانۆ)، نوسین و دەرهێنانی هونەرمەند شوان كه‌ریم، پەیوەندی بە هەڵەیه‌كی تەكنیكی و رێكخستن نییە كە دواتر راستكراوەتەوە، ده‌رئەنجامی سیاسەتێكە نیشتمانەكەمانی بە ئاسۆیی و ستونی دابەشكردوە، ئەمە رۆژانە بەرماندەكەوێت و هەستی پێدەكەین، ئازارمان دەدات و پێمان دەڵێت: نە وەزارەت و نە دەوار و نە رەشماڵێكی نیشتمانی هەیە لە سایەیدا فەرهەنگی رەنگینمان  كۆبكاتەوە."

ئه‌و وتوشیه‌تی "راگرتنی نمایش گەورەترین سزایەو ناكرێت دوای رەزامەندی ئوسوڵی (بەهەڵەكەشەوە كە زۆر ئاسان لائەبرا) رابگیرێت، چەندین لێڤڵی سوكتر لە هەڵوێست هەبو وەزارەت بیگرێ، خێر پەڕینەوە بۆ توندترین؟"

ره‌حمان غه‌ریب ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئەمەی كردویانە دەموچاوێكی ناشرینی دوكەرتكردنی حزبیی وەزارەتەكانی هەرێم لە بریی شانۆگەرییەكە، نمایش دەكرێت. دەموچاوێكە لەبری خۆنمایشكردن دەبوا شەرم لە خۆی بكات."

ده‌قی نوسینه‌كه‌:

سەبارەت بە بڕیارەكەی وەزارەتی رۆشنبیری

دامەزراوەكانمان وەك دورگەی لە یەكتر دور، وەك كانتۆنی لێكترازاو، پەیوەندییان پێكەوە نەك لاوازە بەڵكو بڕیارەكانیان بون بە فاكتەری تۆخكردنی روحی ناوچه‌گەری و زۆنچێتی و برەودان بە دابەشبونی كۆمەڵایەتی و كولتوری.

ئەم دامەزراوانەمان بەشێوەیەك داڕزاون، توشی شۆك نابم كە ئەم دابەشبونە یەخەی ئازادی جوڵەی فەرهەنگ و هونەری شارێك بۆ ئەویتر بگرێت، سروشتی حوكمڕانی و جەمسەرگیری سیاسی و عەقڵی حوكمڕانی كورتبین و بلۆك، ئەوەمان پێدەڵێت.

ئاگاداركردنەوەی تیمی شانۆیی پیانۆ لەلایەن بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری، كە دیكۆری نمایشەكەی لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر كۆبكەنەوەو بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی، وەك ستافی پیانۆ دەیگێڕنەوە: سزایەك بوە لەپای ئەوەی ناوی وەزارەتەكەیان لە شوێنی نەگونجاوی ریكلام و دەعوەتنامەی شانۆییەكە دانراوە.

رێگەنەدان بە نمایشكردنی شانۆیی (پیانۆ)، نوسین و دەرهێنانی هونەرمەند شوان كه‌ریم، پەیوەندی بە هەڵەیه‌كی تەكنیكی و رێكخستن نییە كە دواتر راستكراوەتەوە، درئەنجامی سیاسەتێكە نیشتمانەكەمانی بە ئاسۆیی و ستونی دابەشكردوە، ئەمە رۆژانە بەرماندەكەوێت و هەستی پێدەكەین، ئازارمان دەدات و پێمان دەڵێت: نە وەزارەت و نە دەوار و نە رەشماڵێكی نیشتمانی هەیە لە سایەیدا فەرهەنگی رەنگینمان كۆبكاتەوە.

راگرتنی نمایش گەورەترین سزایە و ناكرێت دوای رەزامەندی ئوسوڵی (بەهەڵەكەشەوە كە زۆر ئاسان لائەبرا) رابگیرێت، چەندین لێڤڵی سوكتر لە هەڵوێست هەبو وەزارەت بیگرێ، خێر پەڕینەوە بۆ توندترین؟

ئەمەی كردویانە دەموچاوێكی ناشرینی دوكەرتكردنی حزبیی وەزارەتەكانی هەرێم لە بریی شانۆگەرییەكە، نمایش دەكرێت. دەموچاوێكە لەبری خۆنمایشكردن دەبوا شەرم لە خۆی بكات.

رەحمان غەریب

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×