به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئه‌گه‌ری نمه‌بارانی كورتخایه‌ن له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم هه‌یه به‌تایبه‌ت له سنوری پارێزگای دهۆك و پێشبینیش ده‌كرێت له رۆژی سێشه‌ممه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ببنه‌وه.
ئاوێنه: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەئەنجامی کاریگەری حاڵەتێکی لاوازی ناجێگیری کەش کە لەدەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ناوچەکانمان، سبەی یەکشەممە، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئاسمانی ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەکاتەکانی ئێوارە و شەویشدا ئەگەری نمە بارانی کورتخایان و چالاکبونی هەورە بروسکە ئەبێت لەهەندێ شوێنی پارێزگاکەدا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، کاریگەری ئەو حاڵەتە لەکاتەکانی شەودا ناوچەکانی دیکەش ئەگرێتەوە و ئاسمان بەزۆری دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری دڵۆپە باران لەهەندێ شوێندا و پاشان کۆتایی پێدێت.
وه‌ك ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی پێداوه، سبه‌ی پلەکانی گەرما بە جێگیری ئەمێننەوه و خێرایی باش لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە رۆژی سێشەممە 8/9/2026ه‌وه پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە نزم ده‌بنه‌وه.