بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی لۆد و قەرەباڵغی زۆرەوە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییانن دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە پێگەی خۆی نوسیویەتی "پاش ئەوەی لە ماوەکانی ڕابردوودا لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر بەشی مۆڵەت هەبوو، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ـ بەشی مۆڵەت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئەوەش هاتووە "وەرگرتنی کۆدی نۆرەگرتن بەهەمان شێوە لە ڕۆژانی شەممە کاتژمێر ۷:٠٠ـی ئێوارە دەبێت و داواکار خۆی دیاری دەکات بەیانیان سەردانی بەشی مۆڵەت ئەکات یان ئێواران، لە دەستپێکی ئەم پڕۆسەیەدا و بۆ ئەم هەفتەیە تەنها رۆژانی (دووشەممە و سێشەممە) واتە ڕێکەوتی ۷/۹/۲٠۲٦ و ۸/۹/۲٠۲٦ شەفتی ئێواران بەردەست دەبێت، هەروەها شەفتی بەیانیان لە یەکشەممە بۆ پێنجشەممە وەک پێشتر مامەڵەی هاوڵاتییان ڕایی دەکرێت".
"ئەو هاوڵاتییانەی بۆ ڕۆژانی ( دووشەممە و سێشەممە) شەفتی ئێواران هەڵدەبژێرن بۆسەردانیکردنی بەشی مۆڵەت، پێویستە لەکاتژمێر ۱:۳٠ ی پاش نیوەڕۆوە لە هاتووچۆی سلێمانی ئامادەبن". هاتوچۆی سلێمانی وای راگەیاندووە