پێشبینی دەکرێت لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەوە تا بەیانی سبەی، سەرەتای کاریگەریی شەپۆلێکی شێدار لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و چەند پارێزگایەکی عێراق دەست پێ بکات و لە بەشێک لە ناوچەکاندا نمە باران ببارێت.
ئاوێنە: حسێن ئەسەدی، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند کە پاشنیوەڕۆ و ئێوارەی ئەمڕۆ، نمە باران سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و مووسڵ دەگرێتەوە، هاوکات ئاسمانی بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش هەور دەبێت.
بە وتەی ناوبراو، ئەو شەپۆلە شێدارەی کە لە ئێستادا شارەکانی باشووری عێراقی، بەتایبەت بەسرە و میسانی گرتووەتەوە، بەردەوام دەبێت. پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی دووشەممەدا بەهۆی چالاکبوونی باوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە، کاریگەریی ئەم شێیە زیاتر ببێت و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ناوچەکاندا بمێنێتەوە.