هاتوچۆی سۆران رایگه‌یاند، له روداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا له رێگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوه. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و دو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كوڕ‌و دایك بون.
ئاوێنه: هاتوچۆی سۆران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، روداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له‌نێوان دو ئۆتۆمبێل له جۆری پیکاپ تۆیۆتا تاک و نیسان رۆگ لە رێگای گەلی عەلی بەگ رویداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ئه‌نجامی روداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ کەسێک گیانی لەدەستداوه‌و دو کەسیش برینداربون برینی یەکێكیان سەخت بوه كه دوای كه‌متر له سه‌عاتێك ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه شۆفێری نیسان رۆگه‌كه بوه، پاشان دایكیشی كه به‌سه‌ختی برینداربون دوای كه‌متر له كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها برینداره‌كه‌ی تریش شۆفێری پیكابه‌كه بوه كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه.
ته‌رمی دایك و كوڕه‌كه بۆ پزیشكی داد گواستراونه‌ته‌وه.