وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان له رێنماییه‌كی نوێ‌دا له‌باره‌ی مۆڵه‌تی بێ موچه رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك زیاتر له دو ساڵ مۆڵه‌تی بێ موچه‌ی وه‌رگرتبێت، مافی ئه‌وه‌ی نییه جارێكی دیكه داوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی بێ موچه بكات.
ئاوێنه: وەزارەتى دارایى و ئابورىی هەرێم، رێنمایى ژمارە (5)ى سالى 2026ى تایەبت بە جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (300)ى 22/7/2026ى ئەنجومەنى وەزیران دەرکرد دەربارەى مۆڵەتى بێ موچە.
عه‌بدولقادر ساڵح، توێژه‌ر له بوارى وه‌زیفه‌ى گشتى و یاسای خانەنشینی، له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی "بەپێى ئەم رێنماییە هەر فەرمانبەرێک لە ژیانى وەزیفى خۆیدا مۆڵەتى بێ موچەى وەرگرتبێت جا پێش 2015 بوبێت یان دواى 2015، ئەگەرهاتو ماوەکەى مۆڵەتەکەى لە دو ساڵ کەمتر بوبێت ئەوا مافى هەیە تا سنورى (2) ساڵەکە مۆڵەتى بێ موچە وەربگرێت ئەگەرهاتو پێویستى پێى هەبو."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه"هەر فەرمانبەرێک پێشتر مۆڵەتى بێ موچەى وەرگرتبێت و ماوەکەى لەسەرو دو ساڵەوە بوبێت، ئەوا جارێکى دیکە مافى نییە داواى وەرگرتنى مۆڵەتى بێ موچە بکات."
وه‌ك ئه‌و توێژه‌ره هێمای بۆ كردوه، " ئەم رێنماییە گەڕانەوەیە بۆ جێبەجێکردنى دەقاودەقى بڕیارى تەشریعى ژمارە (418)ى ساڵى 1987 لەڕوى ماوەى مۆڵەتى بێ موچەو مەبەستى مۆڵەتەکە و هۆکارەکانى پێدانى مۆڵەتەکەیەو هەروەها کۆتایى هێناوە بە هەمو ئەو رێنماییانەى پێدانى مۆڵەتى بێ موچە کە ناکۆکن لەگەڵ ئەو بڕیارە تەشریعییەدا."
وتوشیه‌تی "ئه‌وانه‌ى پێش ده‌رچونى ئه‌م ڕێنماييه مۆڵه‌تى بێ موچه‌يان وه‌رگرتوه، هێشتا مۆڵەتەکەیان بەردەوامە ئەوا مۆڵه‌ته‌كه‌يان وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه و گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نايه‌ت به‌ڵكو به‌پێى ئه‌و رێنماييه ده‌بێت پێشتر مۆڵه‌ته‌كه‌ى پێ وه‌رگيراوه."
