یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا هانده‌رێكی یانه‌ی زاخۆ بۆ هه‌تا هه‌تایه بێبه‌ش بكرێت له چونه نێو هیچ یاریگایه‌ك ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاڵای عێراقی داگرتوه.
ئاوێنه: لیژنەی دیسپلینی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌یان لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاردراوه هانده‌رێكی یانه‌ی زاخۆ بۆ هه‌تاهه‌تایه بێبه‌ش بكرێت له چونه نێو هیچ یارییه‌گایه‌ك.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هانده‌ره‌كه‌ی یانه‌ی زاخۆ ناوی "سەرکار خالید وەلید"ه‌و له‌كاتی یاری یانه‌كه‌یدا بەرامبەر یانەی "القوة الجویة" لە یاریگای زاخۆ، ئاڵای عێراقی داگرتوه.