هێشتا 20٪ی فەرمانبەرانی عێراق موچەیان وەرنەگرتوە
  2026-09-08     

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داراییی عێراق، پرۆسەی دابەشکردنی شایستە دارایییەکانی فەرمانبەران بۆ مانگی ئاب بەردەوامیی هەیە و تا ئەم کاتە 80٪ی مووچەخۆران شایستەکانی خۆیان وەرگرتووە.

 

​ئاوێنە: هەرچەندە پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکاندا جێبەجێ کراوە، بەڵام لە چوارچێوەی بەشێک لە وەزارەتەکاندا هێشتا ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی ماونەتەوە کە مووچەیان پێ نەدراوە؛ بەپێی پلانەکەش بڕیارە لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەش بە تەواوی دابەش بکرێت و دۆسیەکە بۆ ئەم مانگە دابخرێت.

​سەبارەت بە شایستە دارایییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێکارەکانی تایبەت بە ناردنی مووچەی هەرێم ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق دەست پێ دەکات. هاوکات دیاریکردنی وادەی کۆتایی و کاتی خەرجکردنەکە پەیوەستە بە خێراییی جێبەجێکردنی مامەڵە ئیدارییەکان و قۆناغە وردبینییە دارایییەکان لەنێوان هەردوولادا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×