هەرێم لیستی پێداویستییە نەوتییەکانی دایە بەغدا؛ ڕۆژانە حەوت ملیۆن لیتر بەنزین و ٥٠ هەزار لیتر سووتەمەنیی فڕۆکەی دەوێت
  2026-09-08       48       

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە چوارچێوەی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سووتەمەنی، داوا لە بەغدا دەکات ڕۆژانە 50 هەزار لیتر بەنزینی فڕۆکەی بۆ بنێرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، نووسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاوکرایەوە کە دەربارەی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەرهەمە نەوتییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و نەوت ئاڕاستەی لیژنە تایبەتەکەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراقی کردووە.

لە نووسراوەکەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستانی بەم شێوەیە دەستنیشان کردووە؛

زەیتی سووتەمەنی (HFO) بۆ وێستگەکانی کارەبای هەرێم: (٣,٢٥٠) تۆنی ڕۆژانە

زەیتی گاز (Diesel) بۆ وێستگەکانی کارەبای هەرێم: (١,٩٥٠,٠٠٠) لتر ڕۆژانە

گازی شل (LPG): (٢,٠٠٠) تۆن ڕۆژانە

بەنزین (Gasoline): (٧,٠٠٠,٠٠٠) لتر ڕۆژانە

سووتەمەنی فڕۆکە (Jet Fuel): (٥٠,٠٠٠) لتر ڕۆژانە

نەوتی سپی (Kerosene): (٥٦٣,٥٠٠,٠٠٠) لتر ساڵانە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختی کردووەتەوە کە ئەم بڕانە بەپێی خەمڵاندن و نووسراوی فەرمیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دیاریکراون و جیاواز لەم پێداویستییانە، هەرێمی کوردستان پێویستی بە دابینکردنی سووتەمەنییە بۆ کەرتی پیشەسازی، کارگەکان، مۆلیدەکان و بەکارهێنانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان تاوەکو ڕێگری لە هەر قەیرانێکی سووتەمەنی بکات.

ئەم وەڵامەی سامانە سروشتییەکان بۆ ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراقە کە سەبارەت بە 50 هەزار بەمیل نەوتەکەی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×