کەشناسێکی کورد زانیاری لە بارەی هاتنی شەپۆلێکی لاوازی بارانبارین دەدات و رایگەیاند، شەپۆلی ئەمجارە ناوچەکانی بەشی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ کەرکووک و موسڵ و تکریت.
ئاوێنە: هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، سێیەمین حاڵەتی ناسەقامگیری لاوازی کەشوهەوا بەشێک لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ئەمجارەیان ناوچەکانی بەشی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینیان زیاتر بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی باکووری هەرێم.
ئەوەشی وتووە: بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی هەردوو مۆدێلی کەشوهەوای ئەوروپی و کەندی، بەهۆی هاتنی بڕێکی شێی دیاریکراو لەدەریای سوورەوە ڕۆژی هەینی 11ی ئەیلول، پێشینی دەکرێت بارانی ماوەکورت و هەورە بروسکە بەشێک لە ناوچەکانی گەرمیان، سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین، هەولێر، کەرکووک، موسڵ و تکریت بگرێتەوە.