بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی کرێکاری بیانی قەدەغە کرا
  2026-09-08     

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەرێم قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی خزمەتگوزاری (کرێکاری بیانی) راگەیاند.

 

ئاوێنە: بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لەپێگەی خۆی بڵاویکردەوە، بەپێی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتیان بە ژمارە (١١٧١١ لە ٢٠٢٦/٩/٣)، بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لەگەڵ کرێکارانی بیانی خزمەتگوزاری ماڵان قەدەغەکراوە.

ئەوەش ئاشکراکراوە "ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە کە وێنە و ڤیدیۆی ئەم کرێکارانە بەبێ ڕەزامەندی و بە مەبەستی بڵاوکردنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارنەهێنرێت و کەرامەت و تایبەتمەندییان نەبێتە بابەتی ناوەڕۆکی سۆشیال میدیاو بازرگانی ئەلیکترۆنی".

بەڕێوەبەرایەتی کار ئەووشی ئاماژە پێداوە، کە کرێکارانی بیانی خزمەتگوزاری ماڵان، هەرچەندە لە وڵاتێکی دیکەوە هاتوون، بەڵام مافی مرۆیی و کرێکارییەکانیان هەمان ئەو مافانەن کە دەبێت بۆ هەر کرێکارێکی تر ڕەچاو بکرێت، "نابێت جیاوازیی نەتەوە، زمان یان جۆری کار ببێتە هۆی پێشێلکردنی کەرامەت و تایبەتمەندییان".

ئەوەش هاتووە "ئەم هەنگاوە پەیامێکی ڕوونە کە نابێ وێنە و ڤیدیۆی کرێکار ببێتە کەرەستەی ڕیکلام، گاڵتە، ناوبانگ دروستکردن یان بەرنامەی سۆشیال میدیا".

راشیگەیاندووە "پاراستنی مافی کرێکار تەنها بە پارەدان و دابینکردنی کار کۆتایی نایەت، بەڵکو پاراستنی کەرامەت و تایبەتمەندی کەسی مافی سەرەکیە".

"نابێ لەدەرەوەی پەیوەندی کار کە بەپێی گرێبەست ڕێکخراوە کرێکار ناچار بکرێت بۆ بابەت و کارێکی تر. بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنی یاسایی لەگەڵ سەرپێچیکاران بگرنە بەر". بەڕێوەبەرایەتی کار وای نوسیوە

ئەوەش خراوەتەروو، کە ئامانج لەو کارەیە ئاگادارکردنەوەی پاراستنی مافی مرۆڤ و شکۆمەندی کریکارانی خزمەتگوزاری ماڵانە، ڕێگری لە بەکارهێنانی نایاسایی وێنە و ڤیدیۆکانیان بۆ مەبەستی بازرگانی و ڕیکلامی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×