بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی مردنی ژنێکی تەمەن 56 ساڵ لە قەزای کەلار بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا، تەرمەکەی بە شوێنەواری فیشەکەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی پۆلیس، ڕووداوەکە لە گەڕەکی شۆڕش تۆمار کراوە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە هۆکاری گیانلەدەستدانەکە خۆکوژی بووە.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم ڕووداوە کردووەتەوە و تیمە ئەمنییەکان دەستیان بە بەدواداچوونی ورد کردووە بە ئامانجی ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکارییەکانی چۆنێتی ڕوودانی.