پزیشکانی هەرێم دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە و داوای جێگیرکردنی شایستەکانیان لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکەن
  2026-09-09     

لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ژمارەیەک لە پزیشکانی دانەمەزراو بە هاوبەشی لەگەڵ بەشێک لە پزیشکانی دامەزراو، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. لە گردبوونەوەکەدا یاداشتنامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوکات فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق کرا.

ئاوێنە: ​داستان بەشارەت، نوێنەری دەرچووانی دانەمەزراو لە لێدوانێکدا ناوەڕۆکی داواکارییەکانی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، زیاتر لە ساڵێک و دوو مانگە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە ساڵانی خوێندنی ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦ لە مافی بنەڕەتی خۆیان کە دامەزراندنی فەرمییە بێبەشکراون. بە گوتەی ناوبراو، ناڕەزایەتی و چالاکییە مەیدانییەکانیان بەردەوامی دەبێت تا ئەو کاتەی وەڵامێکی فەرمی و کۆنکرێتی سەبارەت بە پرۆسەی دامەزراندنیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێدەگات.

​لە بەشێکی دیکەی یاداشتنامەکەدا داواکراوە لە دانیشتن و کۆبوونەوەکانی نێوان لیژنە داراییەکانی بەغدا و هەولێر، فشارەکان چڕبکرێنەوە بە ئامانجی جێگیرکردنی پلەی وەزیفی و ڕاژەی دارایی دەرچووانی پزیشکی لە پڕۆژەیاسای بەشە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧دا، ئەمەش بە پشتبەستن بە یاسای پلەبەندی پزیشکی ژمارە ٦ـی ساڵی ۲۰۰۰ و دوورخستنەوەی ئەم پرسە لە هەر ململانێ و کێشەیەکی سیاسی.

​پزیشکانی ناڕازی ڕایانگەیاند ئەگەر داواکارییەکانیان لە چوارچێوەی بەشە بودجەی گشتی عێراقدا جێبەجێ نەکرێت، پێویستە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ بگرن و میکانیزمێکی خێرا و بەپەلەی دارایی بۆ چارەسەرکردنی پرسی دامەزراندنیان بدۆزنەوە. هەروەها ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەر هەنگاوێک کە مەبەست لێی ڕێکخستنەوەی سیستمی پلەبەندی پزیشکی بێت، بە مەرجێک پارێزگاری لە مافە سەرەکی و بنەڕەتییەکانیان بکرێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×