بەغدا ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
  2026-09-09     

وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەستی بە ڕێکارە ئیداری و داراییەکان کردووە بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی ڕەزامەندیی فەرمی لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە لەسەر تەمویلەکە دراوە.

ئاوێنە: ​لەو بارەیەوە، زیرەک زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەربڕیوە و ڕێکارەکانی تەمویل لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەستیان پێکردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا چاوەڕوانی تەواوبوونی هەنگاوەکان و ناردنی بڕە پارەکەن لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان.

​پێداویستیی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بڕی 962 ملیار دینارە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، بەغدا تەواوی ئەو بڕە تەمویل ناکات بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم ئامادە نیە داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، بە لێبڕینی 120 ملیار دینار، کورتهێنان لە پارەی نێردراودا دروست دەبێت و تەنها بەشێکی ئەو شایستەیە ڕەوانەی هەولێر دەکرێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×