لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە شاری کەلار، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بۆ ناو تەشتێک ئاو لە ماڵەکەی خۆیاندا، تووشی خنکان بوو و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، تەرمی منداڵەکە گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان، دوای ئەوەی لەلایەن کەسوکاریەوە دراوەتە دەست تیمە تەندروستییەکان.
نەخۆشخانەکە پشتڕاستی کردەوە کە منداڵەکە پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، ئەوەش بەهۆی خنکانی لەناو تەشتێک ئاودا لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.