ڕێکارە ئیداری و داراییەکانی تایبەت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، دوای ئەوەی ڕەزامەندیی فەرمی لەسەر ناردنی تەمویلەکە درا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، زیرەك زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە وەزیری دارایی فیدراڵ واژۆی لەسەر نووسراوی فەرمیی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشیکردەوە کە بەشی دارایی فیدراڵ دەستی بە تەواوکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکانی پرۆسەی تەمویلکردنەکە کردووە، و بەپێی خشتە و ڕێکارە کارپێکراوەکانیش، لەگەڵ دەستپێکی هەفتەی داهاتوودا پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.