دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی لالەزار دواخرا؛ پارێزەران باس لە «سیناریۆ و گوشار» لەسەر تۆمەتباران دەکەن
  2026-09-10       60       

دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی «لالەزار» دواخرا و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو وادەی دانیشتنی داهاتوو دیاریبکرێت، لە کاتێکدا تیمی پارێزەرانی کەیسەکە تێبینی و ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەربڕی.

ئاوێنە: ​دانا تەقییەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەک تیمی بەرگری لە ڕەوتی دانیشتنەکە ناڕازین و هەستیان بە بوونی «سیناریۆیەکی دیکە» کردووە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە پێچەوانەی دانیشتنەکانی پێشوو کە بە زەحمەت دەچوونە ژوورەوە، ئەمجارە بینراوە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لە هۆڵەکەدا ئامادەن، هەرچەندە ئامادەبوونی میدیا هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام دەبوو دەرگا بە ڕووی هەموو ڕۆژنامەنووساندا کراوە بوایە، نەک تەنیا ئەو میدیایانەی کە لەلایەن ئاسایشەوە دیاری دەکرێن.

​وتەبێژی تیمی بەرگریکار باسی لە گۆڕانکاری لە ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان کرد و ئاشکرای کرد کە وتەی یەکێک لە تۆمەتباران لەم دانیشتنەدا بە تەواوی و بە ڕێژەی ١٨٠ پلە بەراورد بە دانیشتنی پێشوو پێچەوانە بووەتەوە، ئەمەش گومانی ئەوە دروست دەکات ناوبراو لەژێر گوشاردا بووبێت.

​تەقییەدین باسی لە ڕەوشی ناو زیندانیش کرد و ڕوونکردنەوەی دا کە کەسوکاری دەستگیرکراوان پەیوەندییان پێوە کردوون و باسیان لەوە کردووە کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە ڕێگری لە سەردانی کوڕەکانیان لە زیندان کراوە و لە یەکتری جیاکراونەتەوە، ئەم هەنگاوەش بەلای ئەوانەوە جێگەی گومانە. سەبارەت بە دۆخی لاهور شێخ جەنگی، پۆلاد شێخ جەنگی و ڕێبوار حامید حاجی غالی، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە هێشتا وتەی ئەوان لە دادگا وەرنەگیراوە و لەم دانیشتنەشدا نۆرەی ئەوان نەبووە.

​ئەم دۆسیەیە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوەکانی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥، کاتێک هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی چوونە سەر بارەگای بەرەی گەل لە هۆتێل لالەزار و ماڵی لاهور شێخ جەنگی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی، بەڵام بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری، ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا کە سێ کەسیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆ بوون، دواتریش لاهور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی نزیکی دەستگیرکران.

زۆرترین بینراو
پارێزەرانی سلێمانی هۆشداری دەدەن لە بەسەربازگەکردنی دادگا و داوای گەڕاندنەوەی شکۆی سەروەری یاسا دەکەن
نه‌تانیاهۆ له‌ سوریاوه‌: زۆر نزیكین له‌ روخاندنی رژێمی ئێران‌
وه‌زیری به‌رگریی پاكستان: هێرشی حوسییه‌كان بۆ سه‌ر سعودیه‌ رێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌ش كاراده‌كات
بەغدا ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ: ئاماده‌ین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەشتییەکی هەڵگری دوو ملیۆن لیتر سووتەمەنیی عێراقی کردە ئامانج
رونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ له‌باره‌ی كردنه‌ ئامانجی كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری نه‌وتی عێراق
ئەمریکا مەرجی نوێ بۆ هاوبەشی لەگەڵ بەغدا دەخاتەڕوو: کۆنترۆڵکردنی چەک و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی
پاکستان هەڕەشەى کاراکردنى ڕێککەوتنامەى مەککە دژى حووسییەکان دەکات
بڕیارێکی نوێ لە سەرۆکایەتیی هەرێمەوە؛ ٥١٩ ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×