به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، عومره‌كارێكی كورد له مه‌ككه كۆچی دوایی كردوه كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر بوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، عومرەکارێکی کورد بەناوی (مه‌هاباد عوسمان كاره‌سول)، لە سعودیە لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەو عومرەکارە خەڵکی شاری هەولێر و ته‌مه‌نی له سه‌روی (55) ساڵییه‌وه بوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بڕیارە هەر لە شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.