وهزیری پێشمهرگه رایدهگهیهنێت، ئەمڕۆ پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتهكهیاندا بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. دهشڵێت: هێزهكانی 70 و 80، یهكخرانهوهو هەردو دەڤەری فەرماندەیی سەربازی بە فەرمی دەستبەکار دەبن.
ئاوێنه: شۆڕش ئیسماعیل، وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا كۆتاییهاتنی پڕۆسهی "یهكسختنهوهی تهواوهتیی هێزهكانی پێشمهرگه"ی راگهیاند.
وهزیری پێشمهرگه وتویهتی "ئەمڕۆ بە شانازییەوە، مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن ڕادەگەیەنین کە خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان بووە؛ پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات."
ئهوهشی خستۆتهڕو"دوای چەندین ساڵ تێکۆشان، هەوڵدانی بەردەوام و وەک یەک تیمی پێکەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا و هەشتا کە هاوکار و ڕێگەخۆشکەربوون، توانیمان سەرجەم بەربەست و گرفتە کەڵەکەبووەکان تێپەڕێنین. ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە هەموو توانای خۆمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە نیشتمانییە تەرخان کرد، تا گەیشتین بەم دەرئەنجامە باڵایەی کە ئەمڕۆ هێزەکانی 70 و 80 بە پرۆسەیەکی ورد، سەربازییانە و پلان بۆ داڕێژراو یەکخرانەوە."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "لە چوارچێوەی ئەم چاکسازییە ڕیشەییەدا، تەواوی هێزەکان لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، (لیواو فیرقەو فەرماندەیی دەڤەر) ڕێکخرانەوە. بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە هەردوو دەڤەری فەرماندەیی سەربازی بە فەرمی دەستبەکار دەبن."
شۆڕش ئیسماعیل ئهو ههنگاوهی به "دەستکەوتێکی مێژویی" ناوبردوهو وتوشیهتی "هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمیانە لە ژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا."
وهزیری پێشمهرگه ئاماژهی بهوهشداوه "ئەم دەستکەوتە گەورەیە ئەنجامی پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت بوە، لەگەڵ ڕۆڵی گرنگ و باڵای هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانماندا." وتوشیهتی"ستایشی بێپایانی هاوکارییەکانیان دەکەین و داوایان لێدەکەین لە قۆناغی داهاتوودا، بە شێوازێکی جیاوازتر بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی کوردستان."
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگەیهندراوێک لە وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان،
هێزی پێشمەرگەی کوردستان،
هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی،
ئەمڕۆ بە شانازییەوە، مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن ڕادەگەیەنین کە خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان بووە؛ پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
دوای چەندین ساڵ تێکۆشان، هەوڵدانی بەردەوام و وەک یەک تیمی پێکەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا و هەشتا کە هاوکار و ڕێگەخۆشکەربوون، توانیمان سەرجەم بەربەست و گرفتە کەڵەکەبووەکان تێپەڕێنین. ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە هەموو توانای خۆمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە نیشتمانییە تەرخان کرد، تا گەیشتین بەم دەرئەنجامە باڵایەی کە ئەمڕۆ هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ بە پرۆسەیەکی ورد، سەربازییانە و پلان بۆ داڕێژراو یەکخرانەوە.
لە چوارچێوەی ئەم چاکسازییە ڕیشەییەدا، تەواوی هێزەکان لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، (لیواو فیرقەو فەرماندەیی دەڤەر) ڕێکخرانەوە.
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە هەردوو دەڤەری فەرماندەیی سەربازی بە فەرمی دەستبەکار دەبن. ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە و هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمیانە ، لە ژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
ئەم دەستکەوتە گەورەیە ئەنجامی پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت بووە، لەگەڵ ڕۆڵی گرنگ و باڵای هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانماندا. ستایشی بێپایانی هاوکارییەکانیان دەکەین و داوایان لێدەکەین لە قۆناغی داهاتوودا، بە شێوازێکی جیاوازتر بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی کوردستان.
شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان
سەربەرزی بۆ هێزی پێشمەرگە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئەیلولی ٢٠٢٦