بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 7.16 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 46% كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 5ی 9 تا 11ی 9ی 2026، زیاتر لە 7 ملیار‌و 162 ملیۆن و 753 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 5 ملیار‌و 602 ملیۆن و 775 هەزار دیناری واتە 78%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار‌و 555 ملیۆن و 778 هەزار دیناری واتە 22%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكی سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 5.13 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 46.13% كه‌می كردوه.