قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستورییه، به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقدا بێت.
ئاوێنه: قەیس خەزعەلی، له‌میانی چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له میدیاكان رایگه‌یاند، "سەبارەت بە بابەتی کۆنترۆڵکردنی چەکی پێشمەرگە، لەمەدا پێویستمان بە قسەی وردتره؛ پێشمەرگە یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوانه‌ی کە لە یاساکانی عێراق و لە ئەنجامدا لە دەستوردا دانپێدانراون، بۆیە شتێک نییە بە ناوی كۆنترۆڵكردنی چەکی پێشمەرگە، چونکە چەکی پێشمەرگە، لانیکەم پێشمەرگە سەرەکییەکان، تۆمار‌و ئاماركراوه، هه‌رچه‌نده زیاتر لە جۆرێک پێشمەرگە هەیه."
وتیشی"نەخێر، قسەکە لەسه‌ر ئه‌مه نییە؛ قسەکە له‌باره‌ی پێشمەرگە لەسەر ئەوەیە ئایا پێشمه‌رگه پابه‌ندی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانه یان نا. ئەو واقیعەی کە هەیە جۆرێک لە دابڕانە، پێشمەرگە تەنیا بڕیار لە سەرکردایەتییە سیاسییەکەی خۆی لە هەرێم وەردەگرێت، بە هیچ جۆرێک پەیوەندییان بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە نییە. ئەمەش پێچەوانەی سەروەریی دەوڵەتەو پێچەوانەی مه‌ركه‌زییه‌تی دەوڵەتیشە. ئەمە داوایەکی ڕەوایەو ئێمەش پشتگیری لەم داوایە دەکەین، لە ئێستاشدا ئەم داوایە لەلایەن گروپه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌وه خراوەتەڕو."
ئه‌و وتیشی "جگە له‌م خاڵه من خاڵێكی دیكه‌یشم له كۆبونه‌وه‌ی پێشوتری ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەتدا خسته‌ڕو و وتم: وەک چۆن لە هێزە سیاسییە شیعییەکان داوا کراوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن لە قەناعەتپێکردنی گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌دا بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك لە دەستی دەوڵەتدا، کە ئەمە ئەركی ئێمەیە و پاشەکشەمان لێی نەکردوە، بە هەمان شێوەش ئەم قسەیە ئاڕاستەی سەرکردەکانی هەرێم دەکرێت؛ چونکە هەمومان لە ناو یەک کەشتیداین."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "هه‌مومان له‌ناو یه‌ك كه‌شتیداین، سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ته‌واو بێت و كه‌موكوڕی تێدا نه‌بێت. له په‌یوه‌ست به پێشمه‌رگه‌و پابه‌ندبونی به فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، ده‌مانه‌وێت برایانمان له هه‌رێم له‌م رێگه‌یه‌دا هه‌نگاوێكمان له‌گه‌ڵدا بنێن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه عێراق یه‌كێكه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "خاڵی دوەمیش بریتییه له دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە جوڵاندنی یەکە سه‌ربازییه فیدراڵییه‌كاندا به كوردستانیشه‌وه؛ تا ئێستاش حکومەتی ناوەندی ناتوانێت یەک پۆلیس بنێرێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش خاڵێکی ڕون و ئاشکرایە و پێم وایە ئەمە لەو بابەتانەیە کە پێویستیان بە چارەسەرکردن هەیە."