شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌مڕۆوه پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك رویان له به‌رزبونه‌وه كردوه. ده‌شڵێت، له هه‌ینی داهاتو ئه‌گه‌ری بارینی بارانی كه‌م بۆ مامناوه‌ند هه‌یه.
ئاوێنه: ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەماوەی دو رۆژی رابردودا ناوچەکە لەژێر کاریگەری هەوایەکی فێنکدابو، لە ئەمڕۆ هەینییەوە کاریگەری ئەو بارستە هەوایە لەسەر ناوچەکانمان لاوازبوەو پلەکانی گەرما بەڕاورد بە رۆژانی ڕابردو 2 تا 3 پلە بەرزبونەتەوە کە لەم ئاستەدا بەدرێژایی ئەم هەفتەیە تا 18ی مانگ جێگیر ئەبن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە رۆژی هەینی داهاتو 18ی مانگه‌وه، ئەگەری حاڵەتێکی ناجێگیری کەش و هەوا ئەبێت بۆ سەر ناوچەکانمان کە لەدەریای ناوەڕاستەوە دێت و ئەگەری هەورە بروسکە و بارانی کەم بۆ مامناوەندی پچڕپچڕ ئەبێت.