شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له دانوستانه‌كانی بودجه‌ی عێراقدا، وه‌فدی هه‌رێم داوای كردوه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له چوارچێوه‌ی خه‌رجی فیعلی ده‌ربهێنرێت.
ئاوێنه: شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای دانوستانكاری هه‌رێم و فراكسیۆنی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان له‌سه‌ر بودجه له‌نێو وه‌زاره‌تی دارایی كۆتایی پێ بێت، بڕیاره بودجه‌كه بۆ 15ی ئه‌م مانگه ره‌وانه‌ی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت. پاشان بڕیاره لە ناوەڕاستی مانگی 10، پڕۆژە یاساکە بێتە پەرلەمانی عێراق.
وتیشی، "وه‌فدی حکومەتی هه‌رێم لە گفتوگۆکانیدا داوای کردوە موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوه‌ی خەرجی فیعلی دەربهێنرێت، بۆ ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هەروەها لە بابەتی نەوتیش ئێمە هاوڕابوین له‌سه‌ر ئەوەی کە دەبێ لە بابەتی بەنزین و به‌رهه‌مه نەوتییه‌كان چەند بڕە پارە دائەنرێت لە بودجەدا بۆ پاڵپشتی دەبێت لە هەرێمی کوردستانیش هەمان ئەو بڕەی بۆ دابنرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بابه‌تێكی دیكه بابەتی فه‌رمانبه‌رانی گرێبەست و دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كان و بەشە پزیشکییەکانە، ئەمە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا قسەی لەسەر کراوە و له‌یه‌کتێگەیشتنی باشیش کراوە بۆ ئەوەی جێگیربكرێت كه كۆی گشتیان زیاتر لە 48 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و یەکەمەکانی هەرێمی کوردستانن. وتیشی، لە دوای ئەوەی کە لەوێ جێگیر کرا، ئێمەش لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدەین کە ئەمە جێگیربکرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، زۆر مافی دەستوری هەرێمی کوردستان لە ماوەکانی ڕابردودا لە چوارچێوەی بودجەدا پێشێل کراوە، هەوڵ دەدەین لە چوارچێوەی ئەم بودجەدا جێی بکرێتەوە.