سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژە بە هێرشەکەی ئەمدوایە دەکات کە سعودیەی کردووەتە ئامانج و دەڵێت ئەوە "مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق".
ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەمیانی راگەیاندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە سعودیەی کردووەتە ئامانج و رایدەگەیەنێت "هێرشەکەی ئەمدواییە کە شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیەی بە ئامانجگرت، په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات. به توندی ئیدانەی ئه‌م هێرشانە و هه‌ر كرده‌وه‌یەکی توندوتیژ ده‌كه‌ین كه ژیانی هاوڵاتییان بخاته مه‌ترسییه‌وه، سه‌روه‌ریی نیشتمانی پێشێل بكات، و ببێتە هۆی ناسەقامگیری په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان".
وتیشی "له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا، ئارامگرتن و دانبه‌خۆداگرتن رێگا راستەکەیە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تباركردن و ئینکارییکردنی یەکتر ئاماژه‌ن بۆ هەستیاریی دۆخه‌كه، به‌ڵام بەردەوامبوونی گرژییه‌كان مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوچه‌كه به‌ره‌و په‌ككه‌وتن و پێكدادانێکی قووڵتر و پێشبینی نه‌كراو ببات".
هاوکات ناوبراو به‌په‌له داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دەکات كه ئارامی خۆیان بپارێزن و خۆیان له هه‌ر رێوشوێنێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یان وتارێکی تووند دوور بخه‌نه‌وه كه دۆخه‌كه بەرەو خراپتر ببات.
وەکو تاڵەبانی دەڵێت "ئێستا کاتی جێبەجێکردنی دیپلۆماسییەتە. ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه له‌م هێرشانە بكرێت و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكرێته پێشینه بۆ ئه‌وه‌ی دەرفەتی پێویست بۆ گفتوگۆیەکی بونیاتنه‌ر و بێپچڕان له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان و لایه‌نه خۆجێییه‌کاندا دابین بكرێت. ئاسایشی ڕاسته‌قینه له‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه به‌دی نایه‌ت، به‌ڵکو له‌رێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی شه‌فاف و پابه‌ندبوونێکی هاوبه‌شه‌وه به سه‌روه‌ریی نیشتمانی و ناوچه‌ییه‌وه ده‌بێت".
سەرۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی كوردستان به ته‌واوی ئاماده‌یی خۆی دەر‌بڕی بۆ ئاسانكاری، پشتگیری و هاریکاریکردن له‌هه‌ر هه‌وڵێکی ئاشتییانه یان دانوستانێک كه ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاوڵاتییان و، مسۆگه‌ركردنی ئاشتی درێژخایه‌ن بێت له سه‌رتاسه‌ری عیراق و ناوچه فراوانه‌که‌دا.