شاندی هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی راگەیاند
  2026-09-12     

شاندنی حکومەتی هه‌رێم لەبارەی بودجەی ٢٠٢٧ و جێگیکردنی مووچە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و تیایدا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر جێگیركردنی مووچە "بێ دواخستن".


ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە‎، ئەمڕۆ، ١٢ی ئەیلوولی٢٠٢٦، لە چوارچێوەی بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٧، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستانکار ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی ئەم دواییەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدڕاڵ خستەڕوو، هەروەها تێڕوانین و پێشنیارە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ تاوتوێ کران.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێگیرکردنی ماف و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، بە تایبەتی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ دواخستن و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکان.

جگە لەوەش، جەختیشکرایەوە لەسەر بایەخی هاوئاهەنگی لە تەواوی قۆناغەکانی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا. سەرەڕای گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆن و نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بێ جیاوازی کرایەوە، بۆ دروستکردنی تێگەیشتن و هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەپێناوی پاراستنی ماف و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی ٢٠٢٧دا.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×