عەلی حەمەساڵح: لە چاڤیلاند بە بەهای ٢٤٩ ملیۆن دۆلار ١٠ تاوەری ٢٢ نهۆمی دەکرێتەوە
  2026-09-12     

سەرۆکی رەوتی هەڵوێست ئاشکرایکرد، ١٠ تاوەری ٢٢ نهۆمی لە چاڤیلاند دروست دەكرێت، کە تیایدا ٧٦ دووكان كە قازانجەكەی زیاتر لە ٢٤٩ ملیۆن دۆلارە لەخۆ دەگرێت، دەشڵێت "سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەفەرمی بڵاویكردووەتەوە دروستکردنی ئەو تاوەرانە".

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پێگەی فەرمی خۆی نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی یاسا شکێنیەکی گەورە بۆ ڕێککەوتنێکی سیاسی کرد. من دژی ڕێککەوتنی نەوەی نوێ و یەکێتی نیم.. بەڵام ناکرێ ئەندامانی ئەنجومەنی شاروانی سلێمانی ئەم یاسا شکێنیە بکەن!".

وتیشی "ئێوە دوو جار دژ بوون چاڤیلاند بکرێتە پرۆژەی بازرگانی و نیشتەجێبوون دەتانوت؛ یاسا ڕێگا نادات، بەڵام جاری سێیەم لەژێر فشار کردتان..  خۆتان وتتان: بەیاسا سەوزایی ناکرێتە پرۆژەی بازرگانی و نیشتەجێبوون! ئێستا چۆن کرا!!".

وەک بڕیاردەرەکەی هەڵوێست دەڵێت "بزنسێک بەیاسا شکێنی (٢٥٢ ملیۆن) دۆلار قازانج.. یەک؛ ١٠ تاوەری ٢٢ نهۆمی لە چاڤیلاند! قازانج (٩٢ ملیۆن) دۆلار! دووەم، تاورێکی بازرگانی لەسەر ڕووبەری (٣٤١٤) مەتر دووجا و ٧٦ دوکان ڕووبەری هەر یەکەیان (٢٠٠ ) مەتر بۆ (٦٩٠) مەتر!! قازانج نزیکەی (١٠٦) ملیۆن دۆلار!".

لەبارەی خاڵی سێیەمەوە، عەلی حەمەساڵح رونیشیکردەوە "سەوزایەکانی گوندی ئەڵمانی بکرێتە پرۆژەی بازرگانی!".

وتیشی "هەر تاوەرێک لە گوندی ئەڵمانی دوو نهۆمی دیکەی لەسەر زیادبکرێت!! قازانجی ئەم بەشەش نزیکەی (٥٣ ملیۆن) دۆلار.. کۆی ئەم پرۆژانەش ٥١٪ بە ٤٩٪ لەگەڵ ئیدارەی گشتی یەکێتی دەکرێت. خۆتان دەزانن ئەمە یاسا شکێنیەو منیش هەمووتان دەدەم بەدادگا...".
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×