شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا ڕایگەیاند کە لە کاتژمێر ٦ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممەوە، هاتووچۆی گەشتیاران لە هەردوو دەروازەی "شیب" و "شەلەمچە"ی سنووری لەگەڵ ئێران ئاسایی بووەتەوە.
ئاوێنە: سەبارەت بە جووڵەی بازرگانیش، خشتەی کردنەوەی دەروازەکان بەم شێوەیە دەبێت:
دەروازەی شەلەمچە: دەستپێکردنەوە لە کاتژمێر ٦ی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە.
دەروازەی مەندەلی: دەستپێکردنەوە لە کاتژمێر ٦ی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە.
دەروازەی شیب: دەستپێکردنەوە لە کاتژمێر ٦ی بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە.
لە کۆتاییشدا، ڕاگەیاندنە ئەمنییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پرۆسەی تێپەڕبوون و جووڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران، لە هەردوو دەروازەی زرباتیە و مونزیریە بە شێوەی بەردەوام و ٢٤ کاتژمێری ئاساییە و دانەخراون.