​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
  2026-09-13     

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەخورماڵ، توانیان گروپێكی داعش و  ئەمیرەكەی دەستگیربکەن و ئەوەش ئاشكراكراوە، سەرجەم ئەندامانی گروپە دەستگیرکراوەکە کوردن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەماوەی (96) کاتژمێری ڕابردودا، بەفەرمانی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵێنەوەی ئاسایش، بەماددەی (2)تیرۆر لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، توانیان دوو مەفرەزەی چەکداری داعش دەستگیربکەن و لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی نهێنی داعش کە کۆی گشتی یان دەکاتە (22)کەس و دەستگیراوە  بەسەر بڕێکی زۆری چەکی قورس و مامناوەند و بچوک و  بۆمبی دەستی و دوربینی سەربازی و تەقەمەنی کەبەنیازبون لەناوەڕاستی مانگی 9 دا چەند کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لەئێستادا سەرجەمیان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەدا بەردەوامەو سەرجەم بەڵگە وزانیارییانەکان لەبەردەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و  دادوەری لێکۆڵینەوەیە. 

هاوكات ئەوەش ئاشكراكراوە، كە لەداهاتویەکی نزیکدا، کۆی گشتی دانپێدانان و سەرجەم بەڵگەکان بۆ ڕایگشتی ئاشکرادەکەن و سەرجەم ئەندامانی گروپە دەستگیرکراوەکە لەڕەگەزی کوردن.

 

 

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×