وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌باره‌ی داواكاریی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكدا كۆنابینه‌وه كه شه‌رعیه‌تی نه‌مابێت.
ئاوێنه: هیمداد شاهین، وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"سەبارەت بە داواکاریی حکومەتی ماوەبەسەرچو بۆ کۆبونەوە لەگەڵ لایەنەکاندا، ئێمە وەکو نەوەی نوێ لەگەڵ حکومەتێکدا کۆنابینەوە کە شەرعیەتی نەمابێت و ماوەی بەسەرچوبێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "هەر هێزو لایەنێکیش ڕێز لە دەنگی خەڵک بگرێت شەرعیەت نادات بە حکومەتێک کە 7 ساڵ پێش ئێستا هەڵبژێردراوە."
وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی داوای كردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه به‌مه‌به‌ستی "دروستكردنی یه‌كده‌نگی" له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق. دوێنێ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانی پارتییان كرد‌و بڕیاریشه له رۆژانی داهاتودا سه‌ردانی یه‌كێتی و یه‌كگرتوی ئیسلامی بكه‌ن.