مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژمارەیەک کەسایەتی و ریشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزه عه‌ره‌به‌كانی پارێزگاکانی عێراق رایگه‌یاند، نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکانی کورد و عەرەب.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، لە پیرمام مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ڕیشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق کرد كه به‌مه‌به‌ستی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی، سه‌ردانیان كردبو.
له دیداری نێوانیاندا، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌سعود بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێتە هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکانی کورد و عەرەب.
مه‌سعود بارزانی وتیشی "پەرلەمانتارەکانمان راسپاردوە کە لە ئەرک و کارەکانیاندا کار بۆ تەواوی عێراق و کوردستان بێ جیاوازی بکەن." جەختیشی لە "بەردەوامی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی برایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەی عەرەب و کورد کردەوە."