پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، گه‌نجێك له قه‌زای رزگاری به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا كه به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، به چه‌كی جۆری ده‌مانچه فیشه‌كی به‌خۆیه‌وه ناوه.
ئاوێنه: سۆران محه‌مه‌د غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای ڕزگارییەوە تەرمی گەنجێک بەناوی (ا. م. م.) لەدایکبوی 2003 هێنرایە پزیشکی دادی قەزای کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابو.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان وتوشیه‌تی، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو، بەچەکی جۆری دەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لەئێستادا لەسەر هۆکارو چۆنێتی ڕوداوەکە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.