وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌سه‌ر داوای وەزارەتی دارایی عێراق، له نوسراوێكدا بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان داوای میلاكی فه‌رمانبه‌رانیان به زمانی عه‌ره‌بی لێده‌كات و مۆڵه‌تی 15 رۆژ دەداتە سەرجەم وەزارەتەکان بۆ ناردنی داتاكان.
ئاوێنه: نوسراوه‌كه‌ی وەزارەتی دارایی کە ئه‌مڕۆ 13ـی ئەیلولی 2026، كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كانی به وه‌زاره‌ت كردوه، داوای كردوه سیستەمی میلاکی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2026 ئامادە بکەن.
بڕیارەکە لەسەر بنەمای داواکارییەکی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتوه، بە هاوپێچ یەک دانە سی دی (CD) تان بۆ ڕەوانە دەکەین کە پێکدێت لە سێ خشته (شیت) بۆ میلاکی هەمیستەیی و گرێبەستەکان و کرێی ڕۆژانه لەگەڵ فێرکارییەکەی کە زانیارییەکان و ناونیشانی وەزیفی بە زمانی عەرەبی بێت و لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی بێت و تەواوی میلاکی بەڕێوەبەرایەتییەکان بە یەک سی دی بۆمان بنێرن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دەبێت لە ماوەی (15) ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەرچونی ئەم نوسراوە تەواوی زانیارییەکانی خشتەی سی دی (CD)یەکه پڕبکرێتەوە بە ڕاست و دروستی لەسەر بنەمای میلاکی مانگی (6)ی ساڵی 2026 بۆمان ڕەوانە بکڕێت زۆر بەپەلە و بەبێ هیچ دواکەوتنێک بە پێچەوانەوە بەپرسیار دەبن.


