کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لەرێگەی سێ مووشەکەوە رووبەڕووی هێرشێکی ئاسمانی بووەوە و بەرپرسێکی ئەو حیزبەش زانیاری لەسەر قەبارەی زیانەکان دەخاتەڕوو.
ئاوێنە: عەلی رەنجبەری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ هێرشەکە بە سێ مووشەک ئەنجامدراوە و کەمپی بنەماڵەکانیانی لە ناوچەی زڕگوێزەڵەی سەر بە سلێمانی کردووەتە ئامانج.
سەبارەت بە لێکەوتەکانی رووداوەکە، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشە مووشەکییەکان تەنیا زیانی مادییان بەدوای خۆیاندا هێناوە و هیچ جۆرە زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە، هەروەها دڵنیایی دا کە سەرجەم بنەماڵە و ئەندامانیان لە کەمپەکەدا سەلامەتن.