وەزارەتی دارایی هەرێم: پارەی مووچەی مانگی ئاب گەیشت
  2026-09-14     

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی ٨٣١ ملیار و ٦٦٦ ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆران، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئاوێنە: بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، بڕی ١٢٠ ملیار دیناری لە کۆی گشتیی تەمویلی مووچەی هەرێم بڕیوە، کە وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاب هەژمار کراوە.

​هاوکات، بڕی ٦ ملیار و ٣٠ ملیۆن و ١٦٦ هەزار و ٥٤٥ دینار لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە، کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی هەرێمی کوردستان و لە تەمویلی ئەم مانگەدا کەم کراوەتەوە.

​لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەشەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونی کردووەتەوە کە لە ئێستادا چاوەڕێی تەواوکردنی ڕێکارە بانکییەکانن بۆ وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی. دەستبەجێ دوای وەرگرتنی پارەکە، خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەست پێ دەکات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×