سه‌نته‌ری میترۆ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم: گه‌له‌كۆمه‌ له‌ رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق مه‌كه‌ن
  2026-09-14     

سه‌نته‌ری میترۆ، پشتیوانی خۆی بۆ رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق، په‌یامنێری كه‌ی ئێن ئێن ده‌رده‌بڕێت و داوا له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، رۆژنامه‌نوس به‌ شه‌ریكی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ته‌ماشا بكه‌ن، نه‌ك دوژمن.

ئاوێنه‌: سه‌نته‌ری میترۆ، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی "گەلەكۆمە لە بڕیار نامیق مەكەن"

سه‌نته‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "رێكەوتی 4ی ئەیلولی 2026 راپۆرتێكی لەسەر شەقامێكی نوێ كە ئامێرو ئۆتۆمۆبێلی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كاری تێدا دەكرد ئەنجامدا، گومانی وا بوو كۆتایی شەقامەكە دەچێتە ماڵی چەند كەسێكی دەڕۆشتو نەك گوند، دو رۆژ دواتر تابلۆیەك لە شەقامەكە هەڵواسرا، دو رۆژ دوای دانانی ناوەكەیش، تابلۆكە ونكرا و نەما."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"وەزیری ئاوادەنكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دانا عەبدولكەریم، لە كۆنگرەی رۆژنامەگەری بە بێ ئەوەی لێكۆڵینەوەیكی جدی، یان دادگا كەیسەكەی یەكلاكردبێتەوە رۆژنامەنوس بڕیار بە درۆزن و خائین وەسف بكات، هەر كەسێكی تر بیكردایە نەدەبو جەنابی وەزیر بكەوێتە داوی تۆمەت بەخشینەوە، بە تایبەتیش كە بەرێزیان لە دیدارێكی لەگەڵ سەنتەری میترۆدا جەختیكردەوە لە بڕوابونی بە پرەنسیپی چاودێریكردن و لێپرسینەوە لە كەیسەكانی گەندەڵی."

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی میترۆ "هەر ئەمڕۆش لە بری رۆشنكردنەوەی كەیسی ئەو شەقامەی كە رۆژنامەنوس بڕیار نامیق وەك كەیسێكی گوماناوی بەگەندەڵی كاری تێدا كردبو بۆ رایگشتی، بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی، ئەندازیار محه‌مه‌د جەلیل، پاڵپشت بە نووسراوێك كە لە دامەزراوەیەكی تری رەسمی بۆی هاتوە، وتی "دادگا حەكەم دەبێت".

میترۆ وتوشیه‌تی "كاركردن لەسەر ئاشكراكردنی ئەو كەیسانەی كە گومانی بوونی گەندەڵی تێدایە بە شێوەیەكی پیشەیی دوور لە ناوزڕاندن و پاڵنەری سیاسی و چەواشە ئەركی رۆژنامەنووسە تا رایگشتی و حكومەتی لێ ئاگاداربكاتەوە، بۆ ئەمەش پێویستە دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاربن و رۆژنامەنوس وەك شەریك تەماشا بكەن نەك دوژمن."

سەنتەری میترۆ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ ئه‌وان چاودێری ئەوە دەكه‌ن كە "بڕیار نامیق ئامادەیە بیسلمێنێت ئەو شەقامە بۆ گوندی ئاوەدان دروستنەكراوە، بەڵكو بۆ ڤیلاو باخی خەڵكی دەستڕۆشتون، با وەزارەتی ئاوادەنكردنەوەی و بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانییش پێچەوانەكەی بسەلمێنن."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×