مه‌زڵوم عه‌بدی، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی كۆبانی رایگه‌یاند، پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی زیندانی كۆبانی بكرێت كه تێیدا نۆ زیندانی گیانیان له‌ده‌ستداو 17 زیندانی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: به‌پێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، مه‌زڵوم عه‌بدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا، بە ئامادەبونی مه‌حمود به‌رخۆدان، فەرماندەی لیوای کۆبانی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەکە لەگەڵ ئیبراهیم موسلیم، بەڕێوەبەری ناوچەی کۆبانی کۆبوه‌وە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی وردەکاریی ئەو ڕوداوەی کە دو ڕۆژ پێش ئێستا شارەکە بەخۆیەوە بینی و بوە هۆی شەهیدبونی نۆ زیندانی و برینداربونی 17 زیدانی دیكه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تی ڕوداوەکە و هۆكاره‌كانی تاوتوێ کرا، لەگەڵ ئەو ڕێکارە پێویستانەی کە بڕیارە بگیرێنە بەر بۆ ڕێگری‌کردن لە دوبارەبونەوەی ڕوداوی هاوشێوە لە داهاتودا.
بەڕێوەبەری ناوچەی کۆبانی جەختی لەسەر پێویستیی کاراکردنی ڕۆڵی دامەزراوە دادوەری و ئه‌منییه‌كان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوانیان کردەوە، بە شێوەیەک کە پاراستنی دانیشتوان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا مسۆگەر بکات.
لای خۆیشییه‌وه مه‌زڵوم عەبدی جەختی لەسەر پێویستیی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف و سەربەخۆ لە ڕوداوەکە کردەوە، لەگەڵ لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو پێشێکارییانەی کە بەرامبەر بە مەدەنییەکان و زیندانییەکان ئەنجام دراون. هەروەها جەختیشی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی شارەکە، کاراکردنی ڕۆڵی دامەزراوە ئیداری و دادوەرییەکان و خێراکردنی پرۆسەی تێکەڵکردنی دەزگا ئه‌منی و دادوەری و ئیدارییەکان کردەوە.