قوباد تاڵه‌بانی و ستیڤ فه‌یگن: پێویسته‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم خێرا پێكبهێنرێت
  2026-09-14     

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ستیڤ فه‌یگن، هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا جه‌خت له‌ پێویستیی چارەسەرکردنی خێرای ناکۆکییەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر پێشوازیکرد لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردولایان کرد.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لە تەوەرێکی کۆبونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا. هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی خێرای ناکۆکییەکان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم. هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر کارکردنی پێکەوەیی هەمو لایەنەکان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە روبەروی هەرێم ببێتەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سەبارەت بە پرسی نەوت و گازیش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە گرنگیی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و رونیکردەوە کە ئەولەوییەتی هەرێمی کوردستان دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆیە و پاشان هەناردەکردنییەتی.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لە دۆخی عێراق کرا. لەمبارەیەشەوە هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی پشتگیریکردنی حکومەتی عێراق و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاساو دورخستنەوەی عێراق لە بارگرژییەکانی ناوچەکە. هەروەها جەختیش کرایەوە لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستورو هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی هەردو حکومەتی هەرێم و بەغدا بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی ئابوریی عێراق.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×