سهرۆكی ههرێمی كوردستان راوێژكارێكی خۆی ناردۆته لای لهتیف ههڵمهت، شاعیری ناسراوی كوردو پێی راگەیاندوە کە هەرچییەکی بوێ، بۆی جێبەجێ دەکات. لهتیف ههڵمهت له وهڵامدا پێی وتوه، من هیچ پێویستییەکم نییە. بهڵام دو داوكاریم ههن كه یهكێكیان ئهوهیه "رێز لە ئازدی دەربڕین بگرن و ئەوانە لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشەو رای جیاواز گرتوتانن!"
ئاوێنه: هەڤاڵ كوێستانی، نوسەر، له لاپهڕهی خۆی له فهیسبوك نوسیویهتی، ئهمڕۆ (دوشهممه) لهگهڵ هاوڕێیهكی دێرینی سهردانی لهتیف ههڵمهتیان كردوه.
ههڤاڵ كوێستانی وتویهتی "دو سەعاتێکی پڕ لە قسەو گفتوگۆ و بیرەوەری گێڕانەوەمان بەسەر برد. پێم خۆش بو کە توانیمان دوای کۆستی گەورەی لەدەستدانی سورەیا خانمی هاوژینی، بزە بخەینەوە سەر لێوە خەملێنیشتوەکانی."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "ئەوەی لەوەش زیاتر پێم خۆش بو، ئەوەبو کە بەڕێز سەرۆکی هەرێم، مامۆستا (زیرەک کەمال)ی راوێژکاری ناردۆتە لای و پێی راگەیاندوە کە هەرچییەکی بوێ، بۆی جێبەجێ دەکات."
ههڤاڵ كوێستانی وتوشیهتی "پێخۆشییەکەی من لە وەڵامی لەتیف هەڵمەت دابو کە سەرباری دۆخی سەختی دارایی و ئازاری ئەو کۆستەشی، هیچ داخوازییەکی شەخسی نەبوەو لەبری ئەوە بە راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی گوتوە: سوپاستان دەکەم، من هیچ پێویستییەکم نییەو موچەی خانەنشینییەکەم، ئەگەر بە رێکوپێکی بدرێ، بەزیادەوە بەشم دەکا، بەڵام دو داوام هەن:
یەکەم: هەر من نا بەڵام سەدان هەزار خێزان ژیانیان لەسەر موچەی خانەنشینییەکەیانە، ئێوە گەر دەتوانن کارێک بکەن ئەو موچانە لە کاتی خۆیدا بدرێن بە خەڵک.
دوەم: رێز لە ئازدی دەربڕین بگرن و ئەوانە لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشەو رای جیاواز گرتوتانن!"
دهقی نوسینهكهی ههڤاڵ كوێستانی:
ئهمڕۆ، لەگەڵ هاوڕێیەکی دێرینم، سەری مامۆستا لەتیف هەڵمەتی هاوڕێمان دا، کە تەمەنی هاوڕێیەتی هەرسێکمان پەنجا ساڵی رەبەقە.. سەردانەکەمان هەر بۆ دڵدانەوە و دڵنەواییکردنی بو.
دو سەعاتێکی پڕ لە قسە و گفتوگۆ و بیرەوەری گێڕانەوەمان بەسەر برد. پێم خۆش بو کە توانیمان دوای کۆستی گەورەی لەدەستدانی سورەیا خانمی هاوژینی، بزە بخەینەوە سەر لێوە خەملێنیشتوەکانی.
ئەوەی لەوەش زیاتر پێم خۆش بو، ئەوەبو کە بەڕێز سەرۆکی هەرێم، مامۆستا (زیرەک کەمال)ی راوێژکاری ناردۆتە لای و پێی راگەیاندوە کە هەرچییەکی بوێ، بۆی جێبەجێ دەکات.
پێخۆشییەکەی من لە وەڵامی لەتیف هەڵمەت دابو کە سەرباری دۆخی سەختی دارایی و ئازاری ئەو کۆستەشی، هیچ داخوازییەکی شەخسی نەبوە و لەبری ئەوە بە راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی گوتوە:
سوپاستان دەکەم، من هیچ پێویستییەکم نییەو موچەی خانەنشینییەکەم، ئەگەر بە رێکوپێکی بدرێ، بەزیادەوە بەشم دەکا، بەڵام دو داوام هەن:
یەکەم: هەر من نا بەڵام سەدان هەزار خێزان ژیانیان لەسەر موچەی خانەنشینییەکەیانە، ئێوە گەر دەتوانن کارێک بکەن ئەو موچانە لە کاتی خۆیدا بدرێن بە خەڵک.
دوەم: رێز لە ئازدی دەربڕین بگرن و ئەوانە لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشەو رای جیاواز گرتوتانن!
نوسەرو رۆشنبیری ئازا و ئازاد ئاوا ئەرکی ئەخلاقی و رۆشنبیری خۆی بەجێدەگەیەنێ، لە کاتێدا رۆشنبیرانی وابەستە، رۆشنبیرییەکەی خۆیان بۆ خۆنزیکردنەوە لە دەسەڵات و بۆ وەدستهێنانی پۆست و پارەو ئیمتیازات بەکاردێنن.
سوپاس و ستایش بۆ گەورەیی لەتیف هەڵمەت و هەڵوێستە نمونەییەکەی.