ئیلهام ئهحمهد، سیاسهتمهداری كوردی رۆژئاوای كوردستان، ئهمڕۆ دوشهممه جەختی لەسەر پێویستیی بەرزکردنەوەی ئاستی خەباتی سیاسی، یاسایی و ڕێکخستنهكان له رۆژئاوا كردهوه کردەوە، لەگەڵ پاراستنی خوێنی شەهیدان لە ڕێگەی بەردەوامبون لە خەبات و جەختیشی کردەوە کە دەبێت مافەکانی کورد بە دەستور دەستەبەر بكرێن.
ئاوێنه: ئیلهام ئهحمهد، لهمیانی وتهیهكدا كه لهڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی زیندانی کۆبانی پێشكهشی كرد، ڕایگەیاند، کۆبونەوە جەماوەرییەکان دەربڕی پابەندبونە بە بەهاکانی شەهیدانەوەو جەختیشی کردەوە کە گەلی كورد بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە مافەکانی و گۆڕینی شێوازەکانی خەباتی بەپێی قۆناغی ئێستا.
سەرەڕای ئەوەش ئاماژەی بەوەدا کە ئەوەی لە حەسەکە ڕویدا ئازاربەخش بو، بەپێویستیشی زانی کە بەبێ لێپرسینەوە تێنەپەڕێت و جەختی کردەوە کە تێوەگلاوان ڕوبەڕوی لێپرسینەوە دەبنەوە.
ئەوەشی خستەڕو کە خەڵکی کۆبانی، لە دوای ڕوداوەکان، ئیرادەی خۆیان دەربڕی و پەیامێکیان ئاڕاستەی حکومەتی راگوزهر کرد بەوەی کە ناکرێت ئیرادەیان بشکێندرێت یان بونیان بە ئاسانی بسڕدرێتەوە؛ هاوکات هۆشداریشی دا لە هەوڵەکانی هەڵگیرساندنی فیتنە لە نێوان کورد و عەرەبدا و داوای ورایی کرد بەرامبەر ئەم پیلانانه.
جەختیشی کردەوە کە گەلی کورد قوربانیی گەورە و شەهیدی زۆری بەخشیوەو هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کۆتاییان نەهاتوەو دەبێت مافەکانی کورد بە دەستور دەستەبەر بکرێن، هەروەها قۆناغی ئێستا پێویستی بە گۆڕینی شێوازەکانی بەرگری و خەبات هەیە لەجێی دەستبەرداربون لە ڕەوایەتیی دۆزەکە.
هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی بەرزکردنەوەی ئاستی خەباتی سیاسی، یاسایی و ڕێکخستن کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە پاراستنی خوێنی شەهیدان لە ڕێگەی بەردەوامبون لە خەبات و بەهێزکردنی ڕێکخستنەوە دەبێت؛ هاوکات ئاماژەشی بە بەردەوامیی جوڵەکان کرد بۆ داواکردنی مافی خوێندن بە زمانی دایک.
سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەکەی زیندانی کۆبانی، ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتییەکە چەندین كۆبونهوهیان ئەنجامداوە و دەست بە لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو لە ڕوداوەکە کراوهو جەختی کردەوە هەر کەسێک بەرپرسیارێتیی لەسەر ساغ ببێتەوە ڕوبەڕوو لێپرسینەوە دەبێتەوە؛ هاوکات بەڵێنیشی دا کە دادپەروەری ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت و ڕێبازی شەهیدان لە پێشەنگی کارنامە و ئەولەویەتەکاندا بمێنێتەوە.