ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، سبه‌ی سێشه‌ممه، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانی تاران ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی، تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كات له‌نێویاندا ئاسایشی سنوره‌كان.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانی تاران ده‌كات.
وتیشی، سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مانه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوی گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كان و به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه.
به‌قایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی كۆده‌بێتنه‌وه‌و له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی جێی بایه‌خی هه‌ردولا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ن له‌نێویاندا بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هاریكاریی ئابوریی و ئاسایشی سنوره‌كان.