بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەمە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ چەند پلەیەک نزم دەبنەوە، هەروەها سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران و بەرزترینیش لە گەرمیان تۆمار دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەمە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەمە ڕایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان پێنج بۆ پازدە کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: ٣٧ پلە
سلێمانی: ٣٥ پلە
دهۆک: ٣٦ پلە
هەڵەبجە: ٣٧ پلە
زاخۆ: ٣٧ پلە
ئاکرێ: ٣٧ پلە
چەمچەماڵ: ٣٨ پلە
پیرمام: ٣٤ پلە
گەرمیان: ٤١ پلە
حاجی ئۆمەران: ٢٤ پلە